هەردوو سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبنەوە
دلێر ماوەتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێش ڕۆیشتنی بۆ سەفەر گوتوویەتی دوای گەڕانەوەی، کارێک دەکەن سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پرۆژە یاسای چاکسازی دابنیشن بۆ ئەوەی بگەنە خاڵی هاوبەش، بۆ ئەوەی پرۆژەکە بخەنە بەرنامەی کارەوە".
ئەوەشی خستە ڕوو: "پرۆژە یاسای چاکسازی کە لە 24 مادە پێکهاتبوو هەموان لەسەر 22 مادەی هاوڕان، بەڵام تەنیا دوو مادە هەیە کە پەیوەندیی بە دەرماڵەوە هەیە، لەبەر ئەوەش پرۆژەکە گەڕێندراوە، بۆیە ئەگەر سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی ڕێک بکەون، ئەوا بە ئاسانی و یەک کاتژمێر پرۆژەکە دەڕوات".
باسنیوز
