له شاری وان دەست بەسەر 384 كیلۆگرام هیرۆیندا گیرا
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای وان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به ماده هۆشبه‌ره‌كان له یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی كارگۆ پشكنینیان ئه‌نجام داوه.
له گه‌ڕان و پشكنینی تیمه‌كاندا كه له ڕێگه‌ی سه‌گی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجام دراون، 384 كیلۆگرام هیرۆین دۆزراوەتەوە، كه له‌نێو 502 كارتۆندا شاردرابوونه‌وه و دراوه‌ته ناوه‌ندی كارگۆكه بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێته ئیستەنبوڵ.
به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌و کارەدا، كه‌سێك ده‌ستگیر كراوه.
باسنيوز
