کۆیە.. گەنجێک لە زێی بچووک خنکا

 کۆیە.. گەنجێک لە زێی بچووک خنکا
دوێنێ هەینی 3 / 8 / 2018 لە گوندێکی سنووری شاری کۆیە کەنجێک لە کاتی مەلەکردن لە ڕووباریی زێی بچووک خنکا.



عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە ڕایگەیاند: "ئەو گەنجە تەمەنی 24 ساڵە و ناوی (ئـ ، س)ە، لە گوندی چۆم حەیده‌ر له‌ كاتی مه‌له‌کردن له‌ ئاوی ڕووباری زێ بچووك خنکاوە.



گوتیشی: "دوای ئاگادارکردنەوەمان لەو ڕووداوە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکەی".



ساڵانە و بەتایبەت لە وەرزی گەرما، خەڵک بۆ مالەکردن ڕوو لە ڕووبارەکان دەکەن، کە بەو هۆیەوە کۆمەڵێک ڕوودای خنکانی گەنجان لەناو ڕووبارەکان ڕوو دەدات.











باسنیوز
Top