نرخی نەوت بەرز بووەوە
دوێنێ له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت ٧٢ دۆلار و ٤٣ سه‌نت بوو، به درێژایی رۆژ تا ٧٣ دۆلار و ٧١ سه‌نت به‌رز بووه‌وه و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، به ٧٣ دۆلار و ٣٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له كاتژمێر ٠٩:٢٥ی بەیانیهوه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌سه‌دا ٠،٠٤ زیادی كرد و به ٧٣ دۆلار و ٣٥ سه‌نت كڕین و فرۆشتنی پێوه كرا. هاوكات نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس، ٦٨ دۆلار و ٩٠ سه‌نت بوو.
شاره‌زایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به هۆی هه‌ڵكشانی خواستی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ری، نرخی نه‌وت له ئاستی ٧٣ دۆلاردا به شێوه‌ی ئاسۆیی زیاد ده‌كات.
bas news -
