پڕۆژه‌ی كارگه‌ی ریسایكلین له سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین جێبەجێدەکرێت
ئاواره عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانییه‌كانى ڕاپه‌ڕین ڕاى گه‌یاند: "دواى كاركردن و هه‌وڵدانێكى زۆر بۆ دامه‌زراندنى كارگه‌یه‌كى ریسایكلین ، خۆشبه‌ختانه بڕیار له دروستكردنی كارگه‌یه‌كی ریسایكلین درا كه بڕى 9 ملیار دینارى بۆ ته‌رخانكراوه و بڕیاره دواى كارى پێویست كارگه‌كه له‌سه‌ر روبه‌ری (100) دۆنم زه‌وی درووستبكرێت".
ڕونیشیكرده‌وه كه كارگه‌كه ده‌كه‌وێته نێوان پشده‌ر و بیتوێن و خۆی له دووهێڵی كاركردن ده‌بینێته‌وه و توانای ریسایكلینی (250) ته‌ن له خۆڵ و خاشاكی رۆژانه‌ی هه‌یه له‌ماوه‌ی (8) كاتژمێردا.
گوتیشی: "كارگه‌كه ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكى داهاتوو كێشه‌ی ریسایكلی و خۆڵ و خاشاك له سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین چاره‌سه‌ر بكات و (75%) ئه‌و مادانه‌ی له‌و كارگه‌یه ریساكلین ده‌كرێن به‌كاری بهێرێنهوه به‌تایبه‌ت ماده نا ئه‌ندامییه‌كان".
به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانییه‌كانى ڕاپه‌ڕین باسى له‌وه‌شكرد كه له داهاتوویەکی نزیكدا كاره‌كانی درووستكردنی كارگه‌كه ده‌چێته باری جێبه‌جێكردنه‌وه كه به‌پێێ ئەو پلانەی دارێژراوە ده‌بێت له ماوه‌ی (18) مانگدا ته‌واو بكرێت .
باس‌نیوز
