سلێمانى.. باندێكى فێڵكردن له هاووڵاتیان ده‌ستگیركران
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانى، ڕاى گه‌یاند: "شه‌وى ڕابردوو 2/8/2018 بنكه‌ى پۆلیسی سه‌رچنار به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی پارێزگارى سلێمانى و پاش كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد، توانییان باندێكى 3 كه‌سی ده‌ستگیربكه‌ن كه هه‌ڵسابوون به فێڵكردن له هاووڵاتیان و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 30 بۆ 38 ساڵیدایه".
گوتیشی: "له مانگى نیسانى ڕابردوودا له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارانه‌وه پهیوهندیكراوه به شۆفێرى كۆمپانیایه‌كه‌وه له شارى كه‌ركووك و داواى دابینكردنى 12 سپلێتیان لێكردووه و پاش هێنان و ڕاده‌ستكردنى سپلێتهكان هه‌ڵاتوون و له‌لایه‌ن شۆفێرهكهشهوه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه و فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه".
ڕوونیشیكرده‌وه "ڕۆژى 28/7/2018 یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان په‌یوه‌ندی كردووه به خاوه‌ن نووسینگه‌یه‌كى تووتن و نێرگه‌له و داواى كردووه بایی بڕى 10 هه‌زار دۆلار تووتن و نێرگه‌له‌ى بۆ دابینبكات، پاش دابینكردن و ڕاده‌ستكردنى تووتن و نێرگه‌له‌كه له گه‌ڕه‌كى سه‌رچنارى شارى سلێمانى، تۆمه‌تباره‌كان به‌خاوه‌ن نووسینگه‌كه‌یان گوتووه له بازاڕى دۆلاره‌كه پاره‌كه‌ى ڕاده‌ست ده‌كه‌ن و دواتر خۆیان لێ ونكردووه و هه‌ڵاتوون و پاش تۆماركردنى سكاڵا له‌لایه‌ن خاوه‌ن نووسینگه‌كه‌وه به‌بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ى 456 ى یاساى سزادانى عێراقی بڕیارى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه توانراوه ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر تووتن و جگهرهكاندا و تۆمه‌تباره‌كانیش به‌پێى ماده‌ى 456 ى یاساى سزادانى عێراقی به‌ندكراون و پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ركه‌وتووه كه‌هه‌مان باندى دۆسیه‌ى فێڵكردنى سپلێتهكانن".
باس‌نیوز
