لە كەركووك حەشدی شیعی و هێزەکانی عێراق ناتوانن خۆیان و بارەگاکانیشیان بپارێزن
عەقید فەرھاد ڕەفعەت، ئەفسەری باڵای ئاسایش لە کەرکووک ڕاگەیاند: ئێستا ڕەوشی کەرکووک زۆر خراپە و فشار و داواکارییەکی زۆریش لەلایەن خەڵکی ڕەسەنی کەرکووکەوە هەیە، بۆ گەڕانەوەی ھێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە بۆ کەرکووک، ئەو خەڵکەش پێکھاتوون لە کورد و عەرەب و تورکمانیش، چونکە ئەوان دەزانن لە چەند ساڵی ڕابردوودا پێشمەرگە و ئاسایش سینگی خۆیان بۆ پاراستنی خەڵکەکە کردووەتە قەڵغان".
ئەو بەرپرسەی ئاسایش ڕوونیشی کردەوە، ڕۆژانە ھەم لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە و ھەم لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، لەلایەن ھاووڵاتییانی کەرکووکەوە پەیوەندییان پێوە دەکرێت، تاوەکوو ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش بگەڕێنەوە شاری کەرکووک، چونکە ”ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان ناتوانن خۆیان بپارێزن، چۆن دەتوانن خەڵک و شاری کەرکووک بپارێزن".
ئەوەشی ئاشکرا کرد، زانیارییان ھەیە کە داعش لە دەوروبەری کەرکووک لە ئامادەباشی دایە و ژمارەی شانە نووستووەکانیشی لە ناو شاری کەرکووک زیاد کردووە، تاوەکوو زیان بە ھاووڵاتییان بگەیەنن و دڵەڕاوکێش لەناو کەرکووک زیاد بکەن، بۆیە ”ئێستا دەتوانم بڵێم دۆخی کەرکووک زۆر بەرەو خراپتر دەڕوات“.
باسنیوز
