كەركووك.. تەقینەوەكان لە رێگەی نارنجۆك و بۆمبی دەستییەوە ئەنجام دراون
دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، دۆخی ئەمنیی شاری كەركووك تێك چووە و بەردەوام تەقینەوەی لێ ڕوو دەدات، هێزە ئەمنییەكانیش توانای كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكەیان نییە.
ئەفراسیاو كامیل، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە شاری كەركووك چوار تەقینەوەی یەك لە دوای یەك لە ناوچە جیاجیاكان ڕوویان داوە و، بەو هۆیەوە نۆ كەس كە خەڵكی ئەو شارەن، بوونەتە قوربانی".
كامیل گوتیشی، تەقینەوەكان لە رێگەی نارنجۆك و بۆمبی دەستییەوە ئەنجام دراون و تاوەكو ئێستایش ئەنجامدەرانی تەقینەوەكە نەزانراوە كێن.
ئەو تەقینەوانەی ڕوویان داوە، زیاتر لەسەر رێگەی بەغدا بوونە و ئەوانەی دیكەیش لەسەر رێگەی مەمدودە و شۆڕیجە روویان داوە.
k24-
