كەركووك.. سەرەڕای خراپیی دۆخی ئەمنی لە خزمەتگوزاریش بێبەشە
عەدنان كەركووكی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك-گەرمیانی پارتی، ڕايگەیاند، سەرەڕای ئەوەی دۆخی ئەمنیی شاری كەركووك خراپە، هاوكات دۆخی وزەی كارەبای نیشتمانی و ئاوی خواردنەوەی ماڵانیش خراپە، بە شێوەیەكە كە ڕۆژانە چەند كاتژمێرێكی كەم پێدانی وەزەی كارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدرێت كە تا ڕادەیەكی زۆر بەم گەرمای هاوینە كە پلەكانی گەرما لە كەركووك زۆر بەرز دەبێتەوە كەمە، هەروەها ئاوی خواردنەوەی ماڵانیش كە پێداویستییەكی سەرەكییە زۆر كەمە".
كەركووكی، ئەوەشی خستە ڕوو: "بەپێی زانیارییەكانمان دۆخی خزمەتگوزارییەكانی تریش لە كەركووك و بەتایبەت گەڕەكە كوردنشینەكانی شارەكە خراپە".
گوتیشی: "هاوكات پارێزگارە سەپێنراوەكەی كەركووك لە ڕێگای وەزارەتی كارەبای عێراقەوە داوای لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە كە رۆژانە بڕی 150 میگاوات وزەی كارەبا بدەن بە كەركووك".
لە 16ی ئۆكتۆبەری رابردوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار شاری كەركووكیان داگیر كرد و ئێستاش جگە لەوەی دۆخی ئەمنی كەركووك تێك چووە، هەروەها دۆخی خزمەتگوزارییەكانیش تێك چووە
باسنيوز
