دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە داهاتوو هاوکاری خاوەن پێداویستییانی هەڵەبجە دەکات

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە داهاتوو هاوکاری خاوەن پێداویستییانی هەڵەبجە دەکات
بەڕێوەبەری کاروباری چاودێری کۆمەڵایەتیی پارێزگای هەڵەبجە، بە مەبەستی زیاتر هاوکاریکردنی خاوەنپێداویستییانی تایبەت، سەردانی ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18\7\2018، له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌كاری هاوكاری و خۆبه‌خشی، ‌سالار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كاروباری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه،‌ سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ئۆفیسی سلێمانی كرد.

له‌و دیداره‌دا بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری چاودێری کۆمەڵایەتیی كاره‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بەرز نرخاند و هیوای به‌رده‌وامی و کاری زیاتری بۆ خواستن.

سۆران خەلەف، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پێشوازی لە هاتنی شاندی میوان کرد و ئاماژەی بە هاوکارییەکانی داهاتووی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌دا لە پارێزگای هەڵەبجە، ئاشکراشی کرد، کە لە بەرنامەیاندا هەیە لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری کەمئەندامان هاوکاری زیاتری خەڵکی پارێزگایەکە بکەن.











باسنيوز
Top