لەبارەی جۆرە مارێکەوە هۆشداری دەدرێتە پێشمەرگە
ئەمڕۆ چوارشەممە 18\7\2018، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێنەی جۆرێک مار بڵاو کراوەتەوە، کە بەتایبەت لە میحوەرەکانی عەین عوێزەوە تا سحێلا بڵاو بووەتەوە، کە گشت پێشمەرگەکانی ئەو میحوەرانە لەم جۆرە مارە ئاگادار دەکرێنەوە.
هەر لەو ئاگادارکردنەوەیەدا، جۆری مارەکەش خراوەتەڕوو، کە تەنیا بەشەو دەردەکەوێت و ماری زەنگوڵەدارە، مارێکی ژەهراوییە و زۆر ترسناکە، چونکە دەچێتە ناو پۆستاڵەکان و خۆی حەشار دەدات و یەکێک لە قوربانییەکان، رائیدێکی پێشمەرگەیە.
باسنيوز
