پێشمەرگە بریندارەکانی ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێی قەرەچوخ بەسەردەکرێنەوە

 پێشمەرگە بریندارەکانی ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێی قەرەچوخ بەسەردەکرێنەوە
هێمن هەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر پێشمەرگە بریندارەکانی ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێ قەرەچوخ بەسەر دەکاتەوە.



هەورامی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی"بەسەرکردنەوەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی کە لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە چەند رۆژی رابردوو لە قەرەچوغ بریندار بوون".



دوێنێ دووشەممە(١٦-٧-٢٠١٨) هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە چیای قەرەچوخ لە سنووری شارۆچکەی مەخموور ئەنجامدا و بە سەرکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگە و کوشتنی ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش کۆتایی هات و ژمارەیەک پێشمەرگەش شەهید و بریندار بوون.
bas news-
Top