خۆپیشاندان له به‌سڕه ده‌ستى پێكرده‌وه و ده‌روازه‌ى كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتیی گیرا
به‌رپرسانى كێڵگه‌كه، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "ئینی"ى ئیتاڵییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، ڕایان گه‌یاند، پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت، تائێستاش به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ نۆیه‌م ڕۆژه، خۆپیشاندان زۆرێك له شار و شارۆچكه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقی گرتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت شاره شیعه‌نشینه‌كان، كه داواى خزمه‌تگوزاریی و ئاو و كاره‌با و هه‌لى كار و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵی، ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌هه‌زاران كه‌س چوونه نێو فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانى سه‌ر به حكوومه‌ت و چه‌ندین باره‌گاى حزب و لایه‌نه شیعه میلیشیاكانى نزیك له ئێرانیان، ئاگر تێبه‌ردا.
له‌به‌رامبه‌ردا، حكوومه‌تى ماوه تهواوبووى حه‌یده‌ر عه‌بادى، جگه له كوشتنى نزیكه‌ى 15 خۆپیشانده‌ر و برینداركردنى سه‌دانى دیكه، ده‌ستی كردووه به‌هه‌ڵمه‌تى ڕه‌شبگیری خۆپیشانده‌ران و هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستگیركردنى هه‌ركه‌سێك ده‌كات، هه‌وڵى خۆپیشاندان، بدات.
باسنيوز
