ئەمڕۆ چارەنووسی ٢٢٧ سندووقی ئاوارەكانی شنگال یەكلا دەبێتەوە

 	 ئەمڕۆ چارەنووسی ٢٢٧ سندووقی ئاوارەكانی شنگال یەكلا دەبێتەوە
كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ چارەنووسی ٢٢٧ سندووقی ئاوارەكانی شنگال یەكلا ببێتەوە.

وەیس نایف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ ٢٢٧ سندووقی ئاوارەكان بە دەست هەژمار بكرێن، كەچی كۆمسیۆن جارێكی دیكە دەیانەوێت ئەم سندووقانەی ئاوارەكان نەژمێردرێن، كە ئەوەیش بەئەنقەستە و بەیانیی ئەمڕۆ چەندین كێشەیان بۆ دروست كردوون، بەڵام هەموویان بێبنەمان".

نایف گوتیشی: "بێگومان ئەم سندووقانە دەنگی زۆریان تێدایە و گۆڕانكاری لە كورسییەكان و دەنگەكان ڕوو دەدات و چاوی پارتییش لەسەر ئەم سندووقانەیە، چونكە دەنگی ئەم سندووقانە، زۆربەی بۆ پارتیمانە".

پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پارێزگای مووسڵ تانەی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دابوو و ژمارەیەكی زۆری سندووقەكانیش هەژمار نەكرابوون، ئەمەیش كاردانەوەیەكی مەزنی بە دوای خویدا هێنا لە لایەن كوردانی ئێزدییەوە و پارتییش لەسەر ئەمە هاتە دەنگ و بە ئەنفالكردنی دەنگەكانی ئێزدییان وەسفی كرد، رشیگەیاند كە ئەمە پیلانێك بوو لە دژی پارتی بۆ ئەوەی نەبێتە یەكەمی پارێزگایی مووسڵ".

ئەمڕۆ تیمی دادوەران گەییشتنە پارێزگای دهۆك، كە لە كۆلێژی كشتوكاڵ ئامادەن و دوایین بڕیار لە چارەنووسی ئەم سندووقانە دەدەن.


kdp-
Top