هاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 16/7/2018، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، "هاووڵاتیان دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانتان پارک بکەن له پێش مزگەوتی حاجی مدحت لە شاری کفری".
هاتوچۆی گەرمیان لە ئاگادارییەکەیدا، داواکارە له شوفێران و هاووڵاتیان هاوکاربن بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی له شەقامەکه.
باسنيوز
