ئەدهەم بارزانی: لە هەر شوێنێک بم لەگەڵ ئێش و ئازارەکانی سلێمانیم
ئەدهەم بارزانی، بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی - هەڵەبجە، بە کەناڵی (کوردستان 24)، راگەیاند: ”من لە هەر شوێنێک بم، لەگەڵ ئێشو ئازارەکانی ئەو سنوورە رادەوەستم“.
ئەدهەم بارزانی، گوتیشی: ”ئومێدەوارم عارف تەیفوور، کە هەمیشە سەرکەوتوو بووە، لەم قۆناغەشدا سەرکەوتوو ببێت و درێژە پێدەری بەرنامەکانی پارتی بێت“.
ئەدهەم بارزانی، ماوەی چەند ساڵێکە بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتییە لە سلێمانی - هەڵەبجە، ئەمڕۆ عارف تەیفوور، بوو بە بەپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی - هەڵەبجە دیاری کرا.
باسنيوز
