پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان ئۆپەراسیۆنێكی هاوبه‌شیان دژی داعش ئه‌نجام دا

 پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان ئۆپەراسیۆنێكی هاوبه‌شیان دژی داعش ئه‌نجام دا
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانان، ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان دژی چه‌كدارانی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوخ ئه‌نجامدا و فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ چڕی چیاكه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیكی شارۆچكه‌ی مه‌خموور، بۆمباباران ده‌كه‌ن.


به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه‌، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا، راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌ بیانییه‌كان پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.


كۆتایی مانگی رابردوویش هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانان له‌ چیای قه‌ره‌چووغ، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان له‌ دژی داعش ئه‌نجامدابوو و توانییان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری رێكخراوه‌كه‌ش بكوژن.




باسنیوز
Top