پەرلەمانی كوردستان دوو یاسای دەرچوواند
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بە ئیمزای د.جەعفەر ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، هەردوو یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2018 یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم و یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2018 یاسای كارپێكردن بە یاسای بەرهنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 3ی ساڵی 2006 دەرچوواندن.
یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم لە دانیشتنی ژمارە 6ی رۆژی 11.07.2018 و یاسای كارپێكردن بەیاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر لە دانیشتنی ژمارە 2ی رۆژی 01.07.2018 رێكارە یاساییەكان و پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی بۆ ئەنجام دراوە.
kdp-
