لیژنه‌ی نه‌زاهه: تا دێت گوشاری خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر حكوومه‌ت زیاتر ده‌بێت
حکوومەتە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق سەرەڕای ھەبوونی بودجەیەکی گەورە و داھاتێکی بێ‌سنوور، کەچی ھێشتا دانیشتوانی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق به‌ده‌ست نەبوونی چەندین خزمەتگوزارییه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ماوه‌ی دوو ڕۆژه خه‌ڵكی شه‌ش پارێزگای عێراق به هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و داواكارن له حكوومه‌تی عێراق به‌ده‌م داواكارییه‌كانه‌وه بچێت.
د.ئه‌رده‌ڵان نووره‌دین، ئه‌ندامی لێژنه‌ی نه‌زاهه له‌په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تا دێت داواكاریی خۆپیشانده‌ران زیاتر ده‌بێت؛ قسه‌كه ئه‌وه‌یه تاچه‌ند حكوومه‌تی عێراق ئیراده‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌كی ده‌ستپاكی دروست بكات وه‌ك پشتێنه له حكوومه‌ت، هه‌ڵبه‌ت به‌داخه‌وه به‌غدا ئه‌و ئیراده‌ی نییه. له‌هه‌مان كاتدا پێشووتر خۆپیشانده‌ران به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیان گوتبوو كه ده‌بێت به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان سزا بدرێن، به‌ڵام تائێستا نییه‌تێكی له‌و شێوه له‌لایه‌ن به‌غداوه نییه، بۆیه داواكاریی خۆپیشانده‌ران زۆر ده‌بێت و گوشاره‌كانیان زیاتر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئاستی خزمه‌تگوزاری له به‌سره زۆر خراپه. نه شه‌قامه‌كان قیرتاو كراون نه ئاو هه‌یه و نه كاره‌با، حكوومه‌تیش نه‌یتوانیوه بچێته ژێر باری به‌رپرسیاریه‌تی بۆیه تا دێت گوشاری خۆپیشانده‌ران مه‌ترسی له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق دروست ده‌كات.
ده‌شڵێت: "حكوومه‌تی عێراق له بارێكی لاواز ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ده‌بێت هه‌رچی زووه كار بكرێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، چونكه ئه‌م حكوومه‌ته ناتوانێت وه‌ك حكوومه‌ت مامه‌ڵه بكات ده‌سه‌ڵاتی سنووردار كراوه.''
د.ئه‌رده‌لان نووره‌دین پێشی وایه، كه به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ره‌نگه گرفتی داواكاریی خۆپیشانده‌ران زیاتر ببێت، چونكه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی هه‌بێت لێپرسینه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار بكات.
kdp-
