چاودێرێك: دۆخی باشووری عێراق لە دەست هەمووان دەرچووە
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە چەندین شار و شارۆچکەی باشووری عیراق خۆپێشاندانه، خۆپێشنادەران چوونه‌ته نێو هه‌ندێكی بارەگاکانی حزب و دامه‌زراوه‌كانی حکوومه‌ت و هه‌ندێكیانیان لێ سووتاندوون.
عادل شێخ فەرمان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''دۆخی عێراق زۆر ئاڵۆزە؛ خەڵکی زۆر تۆڕەن و لە دروشمەکانیانەوە دیارە کە لە بەرپرسەکان و سەرکرده‌كانی عێراق تەواو تۆڕەن؛ چونكه ناتوانن بچووکترین مافی خەڵک دابین بکەن.''
وێڕای ئه‌وه‌ی كه لە ڕێزبەندی یەکەمی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نەوتە، عێراق لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاته گەندەلڵهكانیشه.
ئه‌و چاودێره ده‌ڵێ، ''داوای خۆپێشاندەران تەنیا دابینکردنی ئاو و کارەبایە، کەچی حکوومەتی عێراق بەم هەموو داهاتهیهوە ناتوانێت ئەم مافە ڕەوایانەیان بۆ دابین بکات.''
بۆ به‌رگرتن له بەرفرانترنەبوونی خۆپێشاندانه‌كان، بە فەرمانی سەرۆكوه‌زیرانی عێراق تۆڕە کۆمەڵایەتییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك و ئینستگرام لە عێراق وەستێنران، کەچی تا ئێستا خۆپێشاندان بەردەوامه لە دژی گەندەڵی.
فه‌رمان ده‌ڵێ، ''بەرپرسانی عێراقی تەنیا بۆ بەرژەوەندیی خۆیان کار دەکەن و بە هیچ شێوەیەک گوێ بە داواکاریی خەڵك ناده‌ن، بۆیه دۆخه‌كه گەیشتە ئەم ڕادەیە و ئێستا ئەمە زەنگێکی زۆر مەترسیدارە بۆ سەر داهاتوووی باشووری عێراق.''
kdp-
