لە رووداوێكی ھاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا
مەسعود محەمەد، رایگەیاند: "لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگەی سێمێل- دھۆك، دوو كەس گیانیان لەدەستدا، لە ئەوروپا بە سەردان گەڕابوونەوە كوردستان، چوار كەسی دیكەش برینداربوون".

ئازاد تەها، بەڕێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك،: "خێزانێك کە خەڵکی شاری سلێمانین و دانیشتووی ئەوروپان، بە مەبەستی سەردانیکردنی خزم و کەسوکاریان گەڕابوونەوە کوردستان، ئەمڕۆ لە نزیك شارۆچکەی سێمێل تووشی رووداوی ھاتووچۆ بوون، لە ئەنجامدا دوو كەسی ئەو خێزانە كە برا بوون گیانیان لەدەستدا و دوو ژن و دوو منداڵیش كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بوون برینداربوون، برینی ژنەكان سەختە و لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دھۆك، نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامدراوە".

روونیكردەوە: "ئەو كەسەی شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە، خەوی لێکەوتووە و ئۆتۆمبێلەکەی لە دەست دەرچووە و خۆی كێشاوە بە ستۆنی کارەبادا و دواتر ئۆتۆمبێلەكە وەگەڕاوە".

ئازاد تەها ، گوتیشی: "تەرمی ھەردوو براكە، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆکە و پەیوەندیمان بە کەسوکارییان کردووە، بۆ ئەوەی بەھانایانەوە بێن".
k24-
Top