به‌نگین ڕێكانی: تێگەیشتنێکی نوێ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان هەیە
گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەی هێشتا دەنگەکانی هەندێ سندووقی هەڵبژاردن بە دەست دەژمێردرێن و ئەنجامەکە کۆتایی نەهاتووە، بەڵام جموجووڵی لایەنە عێراقییەکان بۆ کابینەی نوێی عێراق گەرمە، هەموو لایەنە عێراقییەکان چاویان لەسەر هەرێمی کوردستانە بۆ ئەوەی لەگەڵ کورد ڕێک بکەون.
بەنگین ڕێکانی، نوێنه‌ری سەرۆک بارزانی، کە لە دانوستانەکانی بەغدا و هەولێردا بەشدارە، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "گفتوگۆی ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه و نه‌وه‌ستاوه و بڕیار بوو جارێكی دیكه لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه و دا‌واشیان له ئێمه كرد، كه سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام دوو شت هه‌بوون، ئه‌وانیش بڕیار بوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سەعات پێنجی ئێواره له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام بدرێت له لایه‌ن سه‌رۆكی لیستهكانەوە و هه‌موو ئامادهكارییهكیشی بۆ كرابوو، دواتر ئێمه داوامان كرد دوا بخرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی گفتوگۆكان ڕێك نه‌كه‌وتین، بۆیه داوامان كرد كۆبوونه‌وه‌كه دوا بخرێت و دواش خرا و ئه‌وه‌ی دووه‌میش تاوه‌كو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتایی پێ دێت."
به‌نگین ڕێكانی گوتی: "بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئێمه وه‌رقه‌ی خۆمان ئاماده كردووه، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ره‌قه‌یه‌كیان پێشكه‌ش كردبوو، ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ری هه‌بوو، بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌درا و دوا خرا."
له‌باره‌ی ڕای لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌باره‌ت به داواكاریی كوردەوە، ڕێكانی گوتی: "جگه له ئاماده‌ییی لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی داخوازیی كوردانەوە، تێگه‌یشتنێكیش هه‌یه لای ئه‌وان كه دوای ئه‌و هه‌موو به‌ڵایه‌ی به‌سه‌ر عێراق هاتووه پێویسته چاره‌یەک بدۆزرێتەوە و له به‌رژوه‌ندی ئه‌واندایه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێم و وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی به‌هێز بێت، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێم باش نه‌بێت هه‌ڵوێستی ئه‌وانیش لاواز ده‌بێت، بۆیه گه‌یشتوونه‌ته قه‌ناعه‌ت پێویسته عێراق به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ببه‌ن، چونكه له‌به‌ر ئه‌و كێشانه ناتوانن خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی خه‌ڵك بكه‌ن و خه‌ڵكیش ناڕازییه، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تێگه‌یشتنێكی نوێ هه‌یه."
رێکانی دەشڵێ: "ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و تێگه‌یشتنه ببێته سیسته‌م و ئالیه‌ت و جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه گفتوگۆكانی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بنهمایهیە و له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی ده‌چینه ناو ورده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چۆن جێبه‌جێ بكرێت."
ڕێکانی ئاماژەیشی دا: "ئه‌م جاره ئێمه ڕێگامان بۆ چۆنیه‌تیی چارەكردنی كێشه‌كان داناوه، كه میكانیزمه‌كه چۆن بێت و كاتیشمان بۆ دیاری كردووه و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك ڕێگر نییه و گفتوگۆكانیش به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه وه‌ره‌قه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ دروستكردنی حكوومه‌تی نوێ."
گوتیشی: "بڕیاره شاندێكی ئێمه‌ش سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه، به‌ڵام چاوه‌رێی ئه‌نجامه‌كانین و جگه له‌وه‌ش ده‌مانه‌وێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین، به‌ڵام نوێنه‌ری خۆمان هه‌یه."
kdp-
