شنگالییەکان: بە ژماردەنەوەی دەنگی ئێمە کاندیدمان دەگاتە پەرلەمان
دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی، ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست له دهۆك ده‌ستی پێ كردووه و بڕیاره 224 سندووقی ده‌نگی ئاواره‌كان به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه، كه له‌وانه 198 سندووقی ئاواره‌كانی شنگالن و پێشتر ڕه‌ت كرابوونه‌وه و به بڕیاری دادگای فیدراڵی ئه‌و ده‌نگانه حیساب ده‌كرێن، چونكه به هۆی هه‌ژمارنه‌كردنی ده‌نگی ئاواره‌كانەوە هیچ كاندیدێكی شنگال بۆ په‌رله‌مان سه‌رنه‌كه‌وت.
شه‌ریف سلێمان، کە کاندیدی پارتی بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كاتی خۆی كۆمسیۆن غه‌درێكی گه‌وره‌ی له خه‌ڵكی شنگال كرد و زیاتر له 50 هه‌زار ده‌نگی ئاواركانی سووتاند، ئه‌مه‌ش وای كرد هیچ كاندیدێكی ئێمه بۆ په‌رله‌مان سه‌رنه‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره به عه‌داله‌ت ده‌نگه‌كان هه‌ژمار بكرێن، بێگومان به لایه‌نی كه‌مه‌وه كاندیدێكمان سه‌رده‌كه‌وێت، بۆیه گه‌شبینین ئه‌م جاره‌ش شنگال نوێنه‌ری له په‌رله‌مان ده‌بێت و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیش، كه هه‌ژمار نه‌كراون، ده‌نگی پارتین."
وه‌یس شنگالی، کە كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمه دڵخۆشین به ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست و ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری هه‌بێت ئێمه ده‌بینه خاوه‌ن كورسی له په‌رله‌مانی عێراق، چونكه 198 سندووقی ئێمه هه‌ژمار نه‌كراوه، كه زیاتر له 50 هه‌زار ده‌نگ ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بێت له ژماردنی ده‌نگه‌كان به ده‌ست ئێمه كورسییه‌ك تا دوو كورسی به‌ده‌ست دێنین، بۆیه گه‌شبینین كه كورسی به‌ده‌ست دێنین."
لازیمه یوسف، کە کاندیدێکی دیکەی پارتی بوو، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر به ته‌واوی ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار بكرێن و هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌كه‌ن، پارتی ده‌نگه‌كانی زۆر زیاد ده‌كات و ده‌بێته خاوه‌نی كورسی."
لازیمه یوسف گوتیشی: "له ماوه‌ی ڕابردوودا كۆمسیۆن ده‌نگی ئاواره‌كانی هه‌ژمار نه‌كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگه، ئه‌مه‌ش وای كرد كه هیچ كاندیدێكی پارتی له شنگال سه‌رنه‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رنا بێگومان كاندیدی ئێمه سه‌رده‌كه‌وتن."
kdp-
