خۆپێشاندانه‌كان فراوانتر ده‌بن و به‌غدایش هێزی خسته ئاماده‌باشییه‌وه
حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه فه‌رمانده‌ی هێزه چهكدرهكانیشه، دوێشه‌و(هه‌ینی)، فه‌رمانی سه‌ربازیی ده‌ركردووه وه‌ك ئاماده‌باشی بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌پێناو خزمهتگوزریدا.
هێزه ئه‌منییه‌كان به تایبه‌ت یه‌كه‌ی دژه‌تیرۆر و فیرقه‌ی ٩ی سوپای عێراقی، له شه‌شه‌م ڕۆژی خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ریدا، بۆ پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له پارێزگای به‌سره، جووڵه‌یان پێ كراوه.
ئه‌م فه‌رمانه‌ی عه‌بادی پاش به‌رفراوانبوونی خۆپێشاندانه‌كانه كه له به‌سره‌وه سه‌ریهه‌ڵدا و به‌ره‌و عه‌ماره، ناسرییه و نه‌جه‌فیش په‌لی كێشاوه.
پاش گه‌مارۆدانی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر، دوێنێ هه‌ینی، چوونه نێو فڕگه‌ی نه‌جه‌فه‌وه و گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان ڕاگرت.
مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق، عه‌لی سیستانی، پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپێشانده‌ران ڕاگه‌یاند و گوتی، خه‌ڵكی له خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تایی، كاره‌با وه‌ك نموونه بێبه‌شن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان، له‌سه‌ر ڕێگای سنووریی سه‌فوان-كوێت و ده‌روازه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتیی مه‌جنوون، خۆپێشاندانیان كرد. له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوویشدا ههڵینكوتاوهته سه‌ر چه‌ندان كێڵگه‌ی نه‌وتیی دیكه‌ی پرێزگای به‌سره.
٩٥%ی داهاتی عێراق له نه‌وته‌وه‌یه و ئه‌گه‌ر بێت‌و زیان به‌و كه‌رته بگات، ئه‌وا گوزری كوشنده به‌ر ئابووریی وڵات ده‌گات. به‌ڵام به‌رپرسانی كه‌رتی نه‌وت ده‌ڵێن، هێشتا هیچ زیانێك به‌ر ئه‌و كه‌رته نه‌كه‌وتووه.
kdp-
