گه‌رمیان.. به چه‌قۆ هێرشكرایه سه‌ر دوو گه‌نج و به‌سه‌ختى برینداركران
ڕائیدى مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قدوورى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕايگه‌یاند: "شه‌وى ڕابردوو 13/7/2018 له گه‌ڕه‌كى سه‌د ماڵى شارى كه‌لار، گه‌نجێك به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گه‌نجێكى دیكه و چه‌ند چه‌قۆیه‌كى له‌سه‌ر سنگى داوه و دواتر هه‌ڵاتووه".
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسی گه‌رمیان، ئەوەشی خستە ڕوو، کە پاش گه‌یاندنى برینداره‌كه به نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار و چاره‌سه‌رى خێرا، به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى كراوه و فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌رچووه.
ئاشکراشی کرد، کە هه‌ر دوێنێ هەینی 13/7/2018 له شاره‌دێی ڕزگاریی سه‌ر به شارى كه‌لار، گه‌نجێك به چه‌قۆ له هاوڕێیه‌كى خۆى داوه و به‌سه‌ختى بریندارى كردووه و به‌وهۆیه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردن، گوتیشی: ”دواتر به بڕیارى دادوه‌ر تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسی شاره‌دێكه‌وه ده‌ستگیر كراوه".
باسنيوز
