تەنیا بە هەژماركردنەوەی دەنگی سندوقە تانە لێدراوەكان لەسنوری پارێزگای سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ریزبەندی پێنجەمەوە دەبێتە سێهەم

تەنیا بە هەژماركردنەوەی دەنگی سندوقە تانە لێدراوەكان لەسنوری پارێزگای سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ریزبەندی پێنجەمەوە دەبێتە سێهەم
بەپێی ئەو ئامارانەی لە دووبارە هەژماركردنەوەی دەنگی سندوقە تانە لێدراوەكانی پارێزگای سلێمانی دەستمان كەتوون و لەگەڵ ئەم هەواڵە بە وێنە بڵاویان دەكەینەوە، دەنگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە و پارتی لە ریزبەندی پێنجەمەوە هاتۆتە ریزبەندی سێهەم ، ئەمەش واتە ریزبەندی هێزە سیاسیەكان دوای هەژماركردنەوەی ئەو چەند سندوقە دیاریكراوە بەمجۆرەی لێهاتووە:
1- یەكێتی نیشتمانی كوردستان
2- بزووتنەوەی گۆڕان
3- پارتی دیموكراتی كوردستان
4- نەوەی نوێ
5- كۆمەڵی ئیسلامی
6- هاوپەیمانی دادپەروەی و دیموكراتی
7- یەكگرتووی ئیسلامی
8- حزبی شیوعی كوردستان
سەبارەت بەو گۆڕانكاریانەی لە هەژماردنەوەی دەنگەكان بۆ بەرژەوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان دروست بووە، سەرچاوەیەك پێی راگەیاندین كە پارتی دیموكراتی كوردستان دڵنیایە لەوەی كە دەنگەكانی لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق زۆر زیاتر بووە، بەڵام بەهۆی ئەو ساختەكاریەی لە پرۆسەی دەنگدانەكە لەم دەڤەرە روویداوە ، ئەوا وەك لە هەژماركردنەوەی تەنیا ئەو سندوقانەی تانەیان لێدراوە دەركەوت كە دەنگەكانی پارتی زۆر لەو ریژەیە زیاتر كە بەرێگەی ئەلكترۆنی راگەیانراوە، هەر بۆیە ئەو سەرچاوە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە ئەگەر بهاتایە دەنگی كۆی سندوقەكانی دەڤەری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دووبارە بەدەست هەژمار بكرایەوە، ئەوا ئێمە دڵنیاین ئەگەر پارتی نەبوایە هێزی یەكەمیش ئەوا بەدڵنیایەوە هێزی دووەم دەبوو، سەرچاوەكە بۆ پشت راستكردنەوەی قسەكانی ، ئاماژەی بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كرد و گووتی : لەدوای ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژارنی پەرلەمانی كوردستان دەردەكەوێت ئایا پارتی لە سنوری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەنگەكانی زیادی كردووە یان كەمی كردووە.








Top