بەکارھێنانی لێنزی چاو لە کاتی دەرھێنانی کارتی نیشتمانی قەدەغە دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی لە ئاگادارییەکەیدا ڕای گەیاندووە: "بەکارھێنانی عەدەسەی چاو لەکاتی دەرھێنانی کارتی نیشتمانیدا قەدەغەیە و داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین، لەکاتی سەردانکردنیان بە مەبەستی دەرھێنانی کارتی نیشتمانی، بەکاری نەھێنن".
ھەر لە ئاگادارییەکەدا ھاتووە، ئامێرەکانی تایبەت بە ڕیکۆردکردنی چاو ناتوانن ئەنجامی ئەو چاوانە بدۆزنەوە، کە عەدەسەیان بۆ بەکار دەھێنرێت و بەوھۆیەوە ناچێتە سیستەمەکەوە، "بۆیە بەکارھێنانی عەدەسە بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە".
باسنيوز
