دەست بەسەر زیاتر لە 13 تەن دەرمان داگیرا

دەست بەسەر زیاتر لە 13 تەن دەرمان داگیرا


: "لە دەروازەی سنووری پەروێزخان دەست بەسەر زیاتر لە 13 تەن دەرمان داگیرا، كە ھەوڵدراوە بە نایاسایی بھێندرێتە ھەرێمی كوردستان".

راگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئەو دەرمانانە پێکهاتبوون لە دەرمانی حەشەرات و گژوگیا، بە ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری مان داخل بە مەرزی پەروێزخان کرابوو، شۆفێری بارهەڵگرەکە دەیویست بە شێوەی نایاسایی و قاچاخ دەربازی بکات".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: "دوای دەستکەوتنی زانیاری و پێکهێنانی مەفرەزەیەك لە مەرکەزی پۆلیسی گومرگی پەروێزخان، توانرا دەست بەسەر بارەکەدا بگیرێت. كە کۆی گشتی ئەو بارە دەرمانە 13 تەن و 380 کیلۆ بوو. كێشەكە رەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان کراوە ".
k24-
Top