شاره‌زوور.. مووچه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ دابه‌ش ده‌كرێت
لێپرسراوى به‌شی خۆیه‌تى و میلاكات له به‌ڕێوه‌به‌راتیى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور، دابه‌شكردنى مووچه‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ستى له‌سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایەتییه‌كه ڕاگه‌یاند.
نه‌بیل حه‌مه‌ساڵه‌ح، لێپرسراوى به‌شی خۆیه‌تى و میلاكات له به‌ڕێوه‌به‌رایەتیى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور، ڕاگه‌یاند "ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتوو 15/7/2018 مووچه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایەتیى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور دابه‌ش ده‌كرێت".
لێپرسراوى به‌شی خۆیه‌تى و میلاكات له به‌ڕێوه‌به‌رایەتیى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور، ئەوەشی خستە روو، کە داوا له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و قوتابخانه و خوێندنگایانه ده‌كه‌ن كه مامۆستاى وانه‌بێژیان هه‌یه، سه‌ردانى به‌شی ژمێریارى په‌روه‌رده بکەن، به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى مووچه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ.
ئاشکراشی کرد، کە مووچه‌كه هى مانگى ئایارى ساڵى خوێندنى 2017/2018 و به‌هاوكاری گه‌نجینه‌ى یه‌كى سلێمانى دابه‌ش ده‌كرێت.
bas news-
