نازم هەركی: راپۆرتێك لهبارهی داگیركاریهكانی پهكهكهوه دراوەته كۆنسووڵخانەكان
نازم هەركی، ئەندامی لیژنەی ئاساییش و ئەنجوومەنی خۆجێیی لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "بوونی پەكەكە لەو ناوچانەدا، سەرئێشەی بۆ خەڵك دروست كردووە، بیانوویشی داوەتە دەست توركیاوە بۆ تۆپبارانی ئەو ناوچانە، خەڵك بێزار بووە لە دەست خراپیی گوزەرانیان، رێگاوبانەكان بە هۆی بۆردوومانەوە وێران بوون و خزمەتگوزاری لەو ناوچانەدا نەماوە، چونكە حكوومەت ناتوانێت دەستی ئاوەدانی بگەیێنێتە ئەو ناوچانە، بۆیە دەبێت پەكەكە و توركیا دۆخی باشووری كوردستان لە بەرچاو بگرن".
هەركی، ئەوەشی خستە روو: "سەبارەت بە داگیركردنی گوندەكانی باشووری كوردستان لەلایەن پەكەكە و تۆپبارانی توركیاوە، راپۆرتێكیان داوە بە كۆنسووڵگەریی وڵاتان لە كوردستان، چونكە ڕۆژانە خەڵكی ئەو سنوورانە لە ترسی شەڕ و پێكدادان ئاوارە دەبن".
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاساییش و ئەنجوومەنی خۆجێیی، دەشڵێت: "دەبێ هەرچی زووترە رێگاچارەی خێرا بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە و، ناكرێت خەڵك ببێتە قوربانیی شەڕ و پێكدادانەكان".
kdp-
