حەفتەی دابێ پەرلەمان لەسەر چەند پرسێك كۆ دەبێتەوە

حەفتەی دابێ پەرلەمان لەسەر چەند پرسێك كۆ دەبێتەوە
پەرلەمانی كوردستان، حەفتەی دابێ لەسەر چەند پڕۆژەیاسا و بڕیارێك كۆ دەبێتەوە، هاوكات خوێندنەوەیش بۆ راپۆرتێكی پەرلەمانتارێك دەكات، كە پەیوەستە بە شیكاری لە ‌كاری ئیداری و كارگێڕی لە پەرلەمانی كوردستاندا.

لە راگەیێندراوێكدا، پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كارنامەی دانیشتنی ژمارە ٧ی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی دیاری كردووە، كە بڕیارە حەفتەی دابێ رۆژی یەكشەممە رێككەوتی ١٥-٧ ئەنجام بدرێت، بڕیاریشە چەندین پڕۆژەیاسا و پڕۆژەبڕیار و هاوكات راپۆرتی پەرلەمانتارێكیش، خوێندنەوەیان بۆ بكرێت.

دەقی راگەیێندراوەكە:

بەرنامەی كار

بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاری دا كاتی دانیشتنی ژمارە (7)ی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان، لە كاتژمێر (11)ی پێشنــــیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 15/7/2018 بێت و بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بەم شێوەیەیە:

یەكەم: خوێندنەوەی یەكەمی ئەم پڕۆژەیاسا و بڕیارانەی خوارەوە بەپێی ماددەی (71) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992 هەمواركراو:

1ـ پڕۆژەیاسای (دەزگای كۆنتڕۆڵی جۆریی دڵنیایی لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).

2ـ پڕۆژەیاسای (پارێزگاریكردن لە هێما و پیرۆزییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان).

3ـ پڕۆژەیاسای (تعویچ متچرری الحروب فی كوردستان).

4ـ پڕۆژەیاسای بەركاری (قانون حمایە الشهود والخبرا‌و والمخبرین والمجنی علیهم رقم (58) لسنە 2017).

5ـ پڕۆژەیاسای بەركاری (استیراد وبیع المنتجات النفگیە رقم (9) لسنە 2006).

6ـ پڕۆژەیاسای بەركاری (قانون چبگ الاموال المهربە والممنوع تداولها فی الاسواق المحلیە رقم (18) لسنە 2008).

7ـ پڕۆژەبڕیاری (زیندووكردنی حەفتەی پێكەوەژیانی ئایینەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).

دووەم: خوێندنەوەی راپۆرتی (شیكاری لەكاری ئیداری و كارگێڕی لە پەرلەمانی كوردستان) لەلایەن ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (مەدینە ئەیوب ئەحمەد/ بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پەرلەمان).

سێیەم: گفتوگۆكردنی پڕۆژەیاسای (هەمواری سێیەمی یاسای بەكرێدانی خانووبەرە ژمارە(87)ی ساڵی 1979ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق)، بەپێی مادەكانی (72، 74و 75) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1) ساڵی 1992ی هەمواركراو.

چوارەم: گفتوگۆكردنی (پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان) كە لەلایەن لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادە كراوە، بەپێی بڕیاری ژمارە (26)ی ساڵی 2014 و بڕگەی (8) لە ماددەی (پەنجا و شەشەم)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992 هەمواركراو و پاڵپشت بە ماددەی (94)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
kdp-
Top