لە دهۆک ٤٧ بنکە بۆ تۆماری دەنگدەران کرانەوە
لە کۆنگرەکەدا، عەلی بەندی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لە پارێزگای دهۆک گوتی: "لە پارێزگای دهۆک ٤٧ بنکەی دەنگدان بۆ تۆمارکردنەوە و دڵنیابوونی تۆماری دەنگدەران لە سەرتاسەری پارێزگای دهۆک کرانەوە."
ئەو گوتیشی: "بۆ کارئاسانکردنەوەش پێشتر ٤١ بنکەی دەنگدانمان هەبوون کەچی ئێستا ٦ بنکەی ترمان کردنەوە بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر بەرەو بنکەکان بچن."
بەندی دەشڵێ: "لەو بنکانەی دەنگدان ١٣یان لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و ٨یان لە قەزای زاخۆن و و ئەوانەی ماویشن لە قەزاکانی سێـمێل و ئامێدی و بەردەڕەش و شێخان و ئاکرێن و بۆ ئەم مەبەستەش ٣١٦ کەس وەک گرێبەست دامەزراوان و لەسەر ئەم بنکانە کار دەکەن."
بڕیارە لە ٣٠ی ٩ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت و قۆناغی تۆماری لیستەکان و هاوپەیمانیەکان تەواو بوون، ئێستاش قۆناغی تۆماری دەنگدەرانە.
kdp-
