بە ژمارە.. دەنگێکی زۆری پارتی لە پارێزگای سلێمانی دزراوە
لە چوارچێوەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق، لە پارێزگای سلێمانی و لە کۆی ٦٠ سندووق، دەرکەوتووە کە نیوەی دەنگەکانی پارتی، لە ژماردنی ئەلیکترۆنیدا دزراوە.
لە بنکەی قوتاخانەی (بەکێو) لە سەیدسادق، لە وێستگەی ژمارە (٣)دا، بە ژماردنی ئەلکترۆنی، پارتی ٢٦، بەڵام، لە ژماردنەوەی دەستیدا ٥٧ دەنگ بووە. ھەر لە شارۆچکەی سەیدسادق و لە قوتابخانەی سەیدسادق، وێستگەی ژمارە (٤)، لە ژماردنی ئەلکترۆنی، پاتی ٩ دەنگی ھێناوە، لە ژماردنی دەستیدا، ٧٤ دەنگی ھەبووە.
ھاوکات لە شارەدێی چوارقورنە و لە قوتابخانەی چوارقورنە، وێستگەی ژمارە (٣)، لە ژماردنی ئەلکترۆنی پارتی ١٤ دەنگی ھەبووە، بەڵام لە ژماردنی دەستیدا ٢٢ دەنگی بۆ دەرچووە. لە وێستگەی ژمارە (١)ی بنکەی ئامادەیی سلێمانیشدا، بە ئەلیکترۆنی پارتی سێ دەنگی ھەبووە، بەڵام لە ژماردنەوەی دەستیدا ١٥ دەنگی ھەبووە.
ڕۆژی ١٢\٥\٢٠١٨، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئەنجام درا، بەڵام بەھۆی بوونی ساختەکارییەکی زۆر، بڕیار درا ئەو سندووقانەی سکاڵایان لە سەرە، بە دەست هەژمار بکرێنەوە. هاوکات سەرەڕای دڵنیایی سەرجەم لایەنەکان بەوەی لە پارێزگاکانی کەرکووک و سلێمانیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ساختە دەنگەکانی خۆی زیاد کردووە، بەڵام وەک ڕاگەیاندراوە، کورسییەکانی یەکێتی لە کەرکووک گۆڕانیان بەسەر نەهاتووە و لایەنەکانیش ترسیان لەوە هەیە کە گۆڕانێکی ئەوتۆ لە پرۆسەکەی سلێمانیش ڕوونەدات.
باسنيوز
