لە سلێمانی کرێکارێک لەسەر باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/7/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە کە ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاریی سلێمانی کەسێک لەکاتی کارکردنیدا لەسەر باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا.
دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان ئەو کەسە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گواسترایەوە، بەڵام بەھۆی سەختیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست دا.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە، ناوی (ڕ، ن، ر)ە و لەدایکبووی ساڵی (1981)ە، پیشەی کرێکار بووە و لەکاتی کارکردنیدا لە پەیژەی باڵەخانەیەکەوە کەوتووەتە خوارەوە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لەوێ گیانی لەدەست داوە.
باسنيوز
