پەرلەمان پڕۆژە یاسای ھەڵپەساردنی سەرۆكایەتی ھەرێم تاوتوێ دەكات

پەرلەمان پڕۆژە یاسای ھەڵپەساردنی سەرۆكایەتی ھەرێم تاوتوێ دەكات


بە گوێرەی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، خوێندنەوەی یەکەم لەبارەی پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى په‌یمانگه‌ی دادوه‌رى له‌ هه‌رێمی كوردستان دەکرێت، هاوکات گفتوگۆش لەبارەی پرۆژەیاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت.

ھەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا لەبارەی پڕۆژه‌ بڕیارى پێشوازى به‌پێی پرۆتۆكۆل له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه‌ سنوورییه‌كان تایبه‌ت به‌ پێشوازی له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و هاوتا وه‌زیفییه‌كانیان دەکرێت.

ئامینە زکری، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی پڕۆژەیاسایەکی ئاراستەی پەرلەمان کردووە. لە پڕۆژەکەدا هاتووە، تاوەکو کێشەکان لەسەر ئەو پرسە یەکلایی دەبنەوە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان دوابخرێت".

ئاماژەی بەوەشدا: "وەکو پارتی کێشەیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵام بە باشی دەزانن کێشەکان لەسەر ئەو پرسە یەکلایی ببێتەوە".
k24-
Top