مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە عەبدولڕەحمان كاكل و كارزان كاكل دەكات

 	 مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە عەبدولڕەحمان كاكل و كارزان كاكل دەكات


بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

هەڤاڵان: عەبدولڕەحمان كاكل و كارزان كاكل..

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان كاكە (ئیسماعیل كاكل)ـمان پێشگەیشت.

خۆمان بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەزانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم هەڤاڵ و دۆست و خزمانتان دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبووی براتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

اناللە وانا الیە راجعون.
kdp-
Top