ئافره‌تانى سۆران فێرى پیشه‌یی درومانى ده‌كرێن
زیبه ته‌ها، به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى شاری سۆرانى یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان، رايگه‌یاند: ”له‌به‌رده‌وامى كاروچالاكییهكانماندا، له‌ئێستادا هه‌ستاوین به‌كردنه‌وه‌ى خولێكى دروومان، بۆ زیاتر له 25 ئافره‌تى سنوورى چالاكیمان، كه له باره‌گاى رێكخراوه‌كه‌مان به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌م خوله بۆ ماوه‌ى 20 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".
به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى شاری سۆرانى یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە ئه‌م خوله رۆژانه به‌سه‌رپه‌رشتى مامۆستاى خاوه‌ن ئه‌زموون به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌كۆتایشدا بڕوانامه‌ى ده‌رچوون به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌ش ده‌كرێت.
باسنيوز
