فۆرد و ئەلقاصد یەكەم دەزگای هەمیشەیی بۆ فرۆشتن و خزمەتگوزارییەكانی چاککردنەوە و كەلوپەلی یەدەگ لە هەولێر دادەمەزرێنن
• كۆمپانیای ئەلقاصد خزمەتگوزارییەكانی پێشكەش بە كرياراني دەكات لە سەرتاسەری عێراق، لەگەڵ پاڵپشتی كردنی فروشتن و خزمەتگوزاری چاككردنەوە لە هەولێر، دهۆك، و سلێمانی ،وبەغدا پلانی بەهێز هەیە بۆ بڵاوە پێكردن لە گشت پارێزگا گەورەكان لە كۆتایی 2019
• فۆرد پابەندبوونی خۆی دووپات دەكاتەوە بۆ كڕياراني لە رێگای فراوان كردنی تۆڕی دابەشكارانی
هەولێر، عێراق 10ی یولیو 2018 – كۆمپانیای ئەلقاصد بۆ بریكارییە بازرگانییەكان، تاكە دابەشكاری فۆرد ئاهەنگێكی گەورەی ساز كرد بەبۆنەی كردنەوەی دەزگای هەمیشەیی بۆ فرۆشتن و خزمەتگوزارییەكانی كەلوپەلی یەدەگ، لە میانەی رووداوێكی دەگمەن كە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی سندی وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی بەڕێز کێنیس گروس كونسوڵی گشتی ئەمریكا و شاندێكی فۆرد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی و دەزگاكانی راگەیاندن.
ئەم باڵاخانەیە لە دوو نهۆم پێكهاتووە لەسەر رووبەری 4,635 مەتری چوارگۆشە لە ناوچەی شامۆن ئاوا لە رۆژئاوای هەولێر، هۆڵێكی گەورەی مۆدێرن لە خۆ دەگرێت كە شوێنی دەیان ئۆتۆمبیل دەبێتەوە لەگەڵ ناوچەیەكی ريك بۆ خزمەتگوزاریی كڕياراني و بەشی خزمەتگوزاریش كە لە نۆ شوێن پێكهاتووە لەگەڵ بەشێكی تایبەت بۆ كەلوپەلی یەدەگی فۆرد و مۆتۆركرافت ®MotorCraft ی ئۆرجیناڵ، هەروەها كۆمەڵگاكە چەند دەزگایەك لە خۆ دەگرێت بۆ فرۆشتن و خزمەتگوزاری و كەلوپەلی یەدەگی ئۆتۆمبیلەكانی فۆرد ئۆتۆسانی بازرگانی.
لە میانەی هەوڵەكانی بۆ فراوانكردنی چواروچێوەی بڵاوبوونەوەی فۆرد لە سەرتاسەری وڵات و دابینكردنی بەرهەمە ناودارەكانی فۆرد و نزیك كردنەوەیان لە كڕیارەکانیان ، كۆمپانیای ئەلقاصد هۆڵێكی نوێی تایبەت لە بەغدا دەكاتەوە كە دەكەوێتە شەقامی جادریە نزیكی زانكۆی بەغدا لەسەر رووبەری 730 مەتر، ئەمەش دەچێتە سەر بنكەی خزمەتگوزارییەكانی فۆرد كە پێشتر لە ناوچەكە هەبوو لە ناوچەی كەمب سارە كە نزیكە لە جادریە.
چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە كۆمپانیاكە رایانگەیاند كە پلانەكە بە رێكوپێكی بەردەوامە بۆ نوێنەرایەتی كردنی فۆرد لە گشت پارێزگاكان لە كۆتایی ساڵی 2019.
لەم بارەوە میت ئارپاس جێگری سەرۆكی ماركیتنیگ و فرۆشتن و خزمەتگوزارییەكانی فۆرد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا وتی: ئێمە خۆشحاڵین بەرامبەر ئەو سەركەوتنەی تا ئێستا لەگەڵ ئەلقاصد لە بواری دابەشكردن بەدەستهاتووە لەسەر ئاستی ناوخۆ، چونكە لە دوای ئەوەی ئەلقاصد كرا بە تاكە دابەشكاری فۆرد لە عێراق، تیمەكەیان پابەندبوون بە ئەركەكەی سەرشانیان بەرامبەر بە براندی فۆرد و گەشەكردنی كارەكانیان لە سەرتاسەری عێراق، ئێمە ستایشی ئەو جۆش و خرۆش و پابەندبوونەیان دەكەین بەرامبەر بە کڕيارەكانمان لە عێراق.
لەم بارەوە موەفەق جەمیل سەرۆك و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری باڵای كۆمپانیای ئەلقاصد وتی: وەك دابەشكاری فەرمی فۆرد لە گشت ناوچەكانی عێراق، خۆشحاڵ و سەربەرزین بەو پێشكەوتنەی كە بەدەستمان هێناوە لە ماوەی شەش مانگی دەستبەكاربوونمان، لە ماوەی چەند دەیەی رابردوودا كۆمپانیای ئەلقاصد پێشەنگ و سەركەوتوو بووه لە كەرتی بازاری ئۆتۆمبێل لە عێراق، تیمە تایبەتەكانمان پابەندن بە خزمەتكردنی كڕيارەكانمان لە رێگای پێشكەش كردنی بەرهەمە جیهانییەكانی فۆرد لە دەزگاكانی بریكارە نوێیەكانمان.
لەلایەن خۆیەوە بیلال جەبق بەڕێوەبەری فرۆشتنی فۆردی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بازاڕەكانی عێراق وتی: زۆر خۆشحاڵین كە یارمەتیدەرین لەوەی دەزگاكانی فۆردی جیهانیی ئاست بەرز دەزگاكانی خۆی تەرخان كردووە لەگەڵ كۆمپانیای ئەلقاصد، كارە لە پیشەنەكانمان ئەوەیە كە بەرهەمە جیهانییە ئاست بەرزەكانمان و ئەزموونی خاوەنداریەتی بێ هاوتای خۆمان پێشكەش بە هاوبەشانمان بكەین لە عێراق كە فۆرد پێوەی پابەندە، ئێمە بڕوامان بە بوونی بەهێزی كۆمپانیای ئەلقاصده لە بازاڕەكان و پابەندبوونی بە خزمەتگوزاریی نایابیان، ئاستێكی بەرزی پاڵپشتی پێشكەش بە كڕيارەكانمان دەكەن.
سەرەڕای ئەم پێشكەوتنانە، فۆرد پێشكەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناوە لە پلانەكانی بۆ كردنەوەی لقێكی تەواو نوێی فۆرد لە شاری سلێمانی لە باكووری رۆژهەڵات كە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2018 دەكرێتەوە و بە هۆڵێكی نوێی بێ وێنە جیادەكرێتەوە لەگەڵ خزمەتگوزاریی گەورە و دەزگایەكی تایبەت لە كەلوپەلی یەدەگ.
فۆرد پێشبینی دەكات لە عێراق خواست زۆر بێت لەسەر نەوەی نوێی ئۆتۆمبیلی وەزرشی (SUV)ی قەبارە گەورەی فۆرد ئیكسپیدیشن كە بۆ چەندین مەبەست بەكاردەهێنرێت و بارهەڵگری (F-150) كە بە دیزاینی پتەوی فۆرد(FORD BUILT TOUGH) ی گونجاو جیادەكرێتەوە، ئەم دوو ئۆتۆمبیلە بە بزوێنەری EcoBoost® V6 ی نوێ كە قه باره ي 3,5 لترە درووستكراون و هێزێكی ئەسپی و خولانەوەیەك باشتر لە هەر كاتێك پێشكەش دەكەن لە هەمان كاتدا هەردوو جۆرەكە بەرزترین ئاستی حەسانەوە و ووردەكارى و خۆشگوزەرانییان تێدایە.
جبق هەروەها وتی: عێراق بازاڕێكی گرنگە بۆ فۆرد و پێمانوایە كە گەشەی بەردەوامی تۆڕی دابەشكردن بۆ هاوبەشانمان كارێكی پێویستە و تێیدا ئاستی پابەندبوونمان بە بازاڕی ناوخۆ نیشان دەدات، ئێمە و كۆمپانیای ئەلقاصد هەوڵ دەدەین كە كارەكانی فۆرد گەشە پێ بدەین و بەرهەمی نایاب و ئەزموونی بەرزی خۆمان پێشكەش بە هاوبەشانمان بكەین
خه ليل بله يى
