سنە.. مەترسیی تانکەرە سووتەمەنییەکان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لێ دەکەوێتەوە
بەپێی زانیارییە خۆجێیەکان، چالاکوانانی مەدەنی و کۆمەڵایەتیی شاری سنە بە بڵاوکردنەوەی ئاگاداری داوایان لە خەڵکی ئەو شارە کردووە، کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ سبەی پێنجشەممە 2018/7/12 بە کاتی ئێران لە گۆڕەپانی ئازادی (مەیان ئیقباڵ) کۆ ببنەوە و لە بەرانبەر خراپیی ڕەشێ ڕێگەوبان و کەمتەرخمیی حکوومەت بە هاتوچۆی ناستانداردی تانکەرەکانی سووتەمەنی بەناو شارەکان، ناڕەزایی دەرببڕن.
لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و پێکدادانی نێوان تانکەرێکی هەڵگری سووتەمەنی و پاسێکی موسافیرهەڵگر 30 کەس سووتان.
ڕێگەوبانەکانی سنە و بەتایبەت ڕێگەی سنە بۆ مەریوان کە بە جادەی مەرگ ناسراوە، زۆر ناستاندارد و خراپن و ساڵانە جیا لە کوژرانی سەدان هاووڵاتی، هاتوچۆی تانکرەکانی سووتەمەنی لە باشووری کوردستان و گوزەریان بەناو شارەکانی مەریوان، سەوڵاو و سنە، هەتا ئێستا دەیان کارەساتی مرۆیی و ژینگەیی لێ کەوتووەتەوە و حکوومەتیش بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ئەم مەترسییە کەمتەرخەمە.
باسنيوز
