له سه‌رگه‌ڕان و دووبز 500 گوند رووبه‌ڕووى مه‌ترسى ته‌عريب بوونه‌ته‌وه
بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان هۆشداری لە شاڵاوێکی تەعریبکردنەوەی گوندەکانی سنووری سەرگەڕان و دووبز دا و رايگه‌ياند، 500 گوندی ئەو سنوورە مەترسی تەعریبکردنەوەيان لەسەرە.
لوقمان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کردووە، کە دوای رووداوەکانی 16ى ئۆکتۆبەر پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک هەزاران عەرەبی هاوردەی لە سنووری دووبز و سەرگەڕان نیشتەجێ کردووە و پڕ چەکی کردوون.
ئاشکراشيكرد، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک لە نوێترین هەوڵیدا بۆ تەعریبکردنەوەی گوندەکانی سنووری دووبز و سەرگەڕان، لەسەر سکاڵای عەرەبێکی هاوردە بڕیاری داچاندنى زەوییەکانی راگرتووە تاوەکو کێشەکانی موڵکداری چارەسەر دەکرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئەگەر وا بڕوات ئەمە لە ئایندە لەسەر سکاڵای هەر عەرەبێکی هاوردە پرۆسەی داچاندن لە گوندە کوردییەکان رادەگیرێت.
بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان هەروەها ئاشکراشی کردووە، 500 گوندی ناوچەکانی دووبز، سەرگەڕان، پردێ، حەسار، شوان، لەیلان، ترکەلان، داقووق و تۆپزاوە مەترسی تەعریبکردنەوە و دەرکردنی کوردیان لەسەرە.
ناوبراو داواشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کردووە چارەیەک بۆ ئەم کێشەیان بدۆزنەوە.
له‌و باره‌يه‌وه، گۆران عه‌بدوڵڵا، چاودێرى سياسى تايبه‌ت رايگه‌ياند، "له دواى رووداوه‌كانى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵمه‌تێكى ته‌عريب و تهشهيوع له كه‌ركووك به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك ئه‌نجامده‌درێت و سه‌رقافڵه‌ى ئه‌و پرۆسه‌يه‌ش، راكان سه‌عيد پارێزگارى به وه‌كاله‌تى كه‌ركووكه".
k24-
