پارێزگاری کەرکووک کشتوکاڵکردن لە جووتیارانی کورد قەدەغە دەکا
ئەمڕۆ سێشەممە 10\7\2018، نووسراوێکی راکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، بڵاوبوویەوە، کە رێگری لە کشتوکاڵکردنی چەند جووتیارێکی کورد دەکات و دەست بەسەر زەوییەکانیاندا دەگرێت.
شاخەوان عەبدولڵا، پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، راگەیاند: ”بێگومان ئەو بڕیارانەی پارێزگاری کەرکووک، نادەستوورییە و نایاساییە، پێچەوانەی بڕیاری ژمارە ٢٩ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی ساڵی 2012ەیە، هەروەها پێچەوانەی بڕیاری ژمارە (٤)ی مادەی ١٤٠ کە نابی گرێبەست بۆ بەعسییەکان تازە بکرێتەوە، بەڵام ئەو بەوەش نەوەستاوە، خۆی عەرەبێک دێنێ و دەڵی بنووسە ئەو زەوییانە هێ ئێمەیە، بێ ئەوەی لە دادگا بڕوات، یەکسەر دەلێت مادەم کێشەیە با کوردەکانیش نەیکەن.
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشوو، ئەوەشی خستە روو، کە ئەگەر وا بڕوات تەنیا لە سنووری ئەو گوندە، بای ٥٠٠ ملیۆن دینار گەنمەشامی رواندراوە، هەمووی بە فیرۆ دەڕوات، گوتیشی: ”دەبی سنوورێک بۆ ئەو راکان جبوورییە، دابنرێت، من باوەڕم بە نەوتدز و زەوی فرۆشەکان نییە، بتوانن بەرگری لە خەڵکی کەرکووک بکەن، باوەڕم بە شۆڕشێکی مەدەنی، هەیە کە ئەو نەوت دز و خاکفرۆشتان شەرمەزار بکرێن و بڕیاری کوشتنی هەموو بەعسییەکان، لە ئەنجومەنێکی شۆڕشگێڕییەوە دەبچێت، کە دەگەڕێنەوە سەر زەوی کوردەکان“.
ئاشکراشی کرد، کە متمانەی بەوە نییە بەرپرسەکانی کەرکووک بتوانن کارێک بۆ کەرکووک بکەن، بەهۆی ئەوەی دوای 16ی ئۆکتۆبەریش، بەرژەوەندییەکانیان لە نەوت دزین ماوە.
شاخەوان عەبدولڵا، پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق،، ئاماژەی بەوەش دا، کە دۆخی کەرکووک بەمشێوەیە بێت، خراپتر دەبێت و بە ماوەیەکی کەم دەسەڵاتدارەکانی عێراق، وادەکەن کورد لە کەرکووک نەمێنێت، وەک سەعدیە و گوڵاڵەی لێدێت.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەر، بەیارمەتی گرووپێکی خیانەتکار، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە، دەستی بەسەردا گیرا.
bas news-
