داقووق.. لهگوندێكى كاكه‌یی نشین داعش هاووڵاتییه‌كیان ڕفاند و پاشان له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه ئازاد كرا
هیوا ره‌شید، به‌رپرسی لێژنه‌ى ناوچه‌ى پارتی له داقووق، ڕايگه‌یاند: ”ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/7/2018، له گوندى عه‌لی سه‌رای كاكه‌یی نشینی سنوورى داقووق، تیرۆریستانی داعش هاووڵاتییه‌كى كورد به‌ناوى جه‌لیل ئیبراهیم، كه حه‌وزی ماسی له گونده‌كه‌دا هه‌یه، رفاند“.
به‌رپرسی لێژنه‌ى ناوچه‌ى پارتی له داقووق، ئەوەشی خستە روو، کە پاشان به‌چه‌كه‌وه كه‌سوكارى ڕفێنراوه‌كه هه‌رچۆنێك بێت چوونه له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕزگاریان كردووه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێستا به شێوازێكى به‌رفراوان جموجۆڵی تیرۆریستانى داعش له سنوورى گونده كوردنشینهكانى سنوورى داقووق هه‌یه.
ماوه‌یه‌كه تیرۆریستانى داعش به‌رده‌وام ده‌چنه ناو گونده كاكه‌یی نشینه‌كانى سنوورى داقووق خه‌ڵكى سنووره‌كه ده‌ڕفێنن.
له 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی سنوورى پارێزگاى كه‌ركووكیان به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكار داگیر كرد و له‌وكاته‌وه دۆخى ئه‌منى سنوورى پارێزگاكه تێك چووه.
باسنيوز
