كۆمپانیای نیم سه‌ردانی سه‌نته‌ری بێ سه‌رپه‌رشتان ده‌كات
مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه بۆ ئاگاداربوونی بارودۆخی ئه‌و منداڵانه‌یه له له نازی باوانیان بێ به‌شن.
له‌باره‌ی ئه‌مه ده‌ریا وریا به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كۆمپانیا له هه‌ولێر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دوا و گوتی: كۆمپانیای نیم له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه پێشی هه‌شت ساڵ به‌رده‌وامه له‌وه‌ی رۆڵێكی گرنگی هه‌بێ له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، هه‌روه‌ها خۆی ده‌بینێته‌وه له نێو هاووڵاتییان له بۆنه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كاندا.
وریا هه‌روه‌ها رای گه‌یاند: له ساڵانی پێشوو كۆمپانیاكه‌مان چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام داوه له‌وانه: پێشبڕكێی تۆپی پێی فووتساڵ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و كردنه‌وه‌ی خولی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاتوچۆ بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كوردستان.
له سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی كۆمپانی دیاریی به‌سه‌ر منداڵه بێ سه‌رپه‌رشته‌كان دابه‌ش كرد كه پێكهاتبوو له پێڵاو.
جێی باسه كۆمپانیای نیم بۆ بازرگانیی ئۆتۆمۆبیل بریكاری فه‌رمیی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز لقی هه‌یه له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك، مووسڵ هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری چاككردنه‌وه‌ی هه‌یه له‌م شارانه‌دا و هه‌ر سه‌نته‌رێكیش پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئه‌سڵیی هه‌یه.
خه ليل بله يى
