رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم لە وەڵامی راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: چەند لیژنەی لاوەکی و هۆبەی لێکۆڵینەوە و دادوەری تایبەت دانراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی کردن
ئەم راپۆرتە جەختی خستووەتە سەر بابەتی بازرگانی کردن بە مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان، هەرێمی کوردستانیش یەکێکە لەو شوێنانەی لەم راپۆرتەدا باسی لەسەر کراوە.
لەم راپۆرتەدا چەندین تۆمەت دراوەتە پاڵ حکومەتی هەرێم بەوەی کەمتەرخەمە بەرامبەر بە ژیانی مرۆڤەکان، یاسایەکینییە و پەیڕەوی هیچ یاسایەک ناکات بۆ رێگری کردن لە بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە، بەدواداچوون لێپێچینەوە بۆ هیچ تاوانێک یان دەستدرێژیەک ناکات ئەگەر قوربانییەکە پێ‌داگر نەبێت و سکاڵا تۆمار نەکات، ژیانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێم لە ژێڕ هەڕەشەی ئەوەدایە کە بازرگانیان پێوە بکرێت،لەشفرۆشیان پێبکرێت و منداڵەکانیان ناچار بە سواڵکردن بکرێن، مافی کرێکارانی بیانی پارێزراو نییە، حکومەتی هەرێم وەک پێویست خزمەتی ئەو کەسانەی نەکردووە بونەتە قوربانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ،بگرە هێزەکانی ئاسایش و بەرپرسانی هەندێک لە کەمپەکان خۆیان هاوکارن بۆ ئەوەی بازرگانی بە مرۆڤەوە بکرێت و .. هتد.
د. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم رایگەیاند "حکومەتی هەرێم ئەو راپۆرتانەی کە لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان دەردەچن سەبارەت بە هەرێمی کوردستان بە هەند وەردەگرێت بەتایبەتی ئەگەر ناوەڕۆکی راپۆرتەکان بابەتی بن و ببنە هۆکاری بەدواداچوونی ورد بە رەوشی مافەکانی مرۆڤ و حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، لە هەمان کاتدا روونکردنەوە و وەڵامی پێویستمان هەبووە و دەبێت بۆ ئەو تۆمەت، رەخنە، گلەیی و تێبینیانەی ئاراستەی هەرێم دەکرێن و بەدواداچوونی تەواو بۆ بابەتەکان دەکەین، بەڵام هەندێک لەو تۆمەتانە ئاراستەی حکومەت دەکرێن بێ بنەمان و هیچ سەرچاوە و بەڵگەیەکی ئەوتۆ نییە بۆ پشتڕاست کردنەوەی تۆمەتەکان. لەم راپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە حکومەتی هەرێم یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤ جێبەجێ ناکات، ئەمە لە کاتێکدایە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی كردن به مرۆڤ له هه‌رێم یاسای ژماره (١١١)ی ساڵی ١٩٦٩، سزاکانی عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت و له عێراقدا به‌پێی یاسای بازرگانی كردن به مرۆڤ ژماره ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢ كاری پێ ده‌كرێت و ئەو کەسانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە بکەن بەپێی یاسا لێکۆلینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێن".
لە لایەکی ترەوە ئەو ئافرەت و منداڵانەی کە مەترسییان لەسەرە بەتایبەتی لەرووی توندوتیژی سێکسی و جێندرەی لە کەمپەکاندا بۆ هەڵسەنگاندنی کەیسەکانیان و چاودێری کردنیان و پێدانی خزمەتگوزاری رێکخراوە تایبەتمەندەکان ڕێگەیان پێدەدرێت بچنە ناو سەنتەری وەرگرتن لە کەمپەکان پاش حەواڵەکردنی کەیسەکان.
لەلایەکی ترەوە بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٩٣٨٦ لە ٣١/٥/٢٠١٦) لیژنەی لاوەکی پێکهێنراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤ لە پارێزگاکانی (هەولێر، دهۆک، سلێمانی). هەروەها بڕیاردراوە لەسەر دانانی دادوەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بە نووسراوی ئەنجومەنی دادوەری ژمارە (١٧٤٨ لە ١٥/١٢/٢٠١٦)، بەپێی ئەو فەرمانە وەزارەتی ناوخۆ هۆبەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ پێکهێناوە.
لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە کەمتەرخەمی حکومەت بۆ هاوکاری و دابین کردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو کەسانەی رووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە دیندار زێباری گوتی" دەشێت زۆری ژمارەی ئاوارە و پەنابەران، خراپی رەوشی ئابووری و بەردەوامی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها نەبوونی هاوکاری دەرەکی هۆکار بووبێت بۆ ئەوەی نەتوانین وەک پێویست خزمەتی قوربانیانی توندوتیژی و ئەوکەسانە بکرێت بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە حکومەتی هەرێم کاری جددی نەکردووە بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤ و رێگریکردن لە بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە. سەبارەت بە رەوشی ئافرەتان لە کەمپەکانی ئاوارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەکان چەند هەنگاوێکمان ناوە لەوانە له ڕێگاى پرۆتۆكۆلى بڕیارى (١٣٢٥) رووبەرووى ئه‌و توندوتیژیانه ده‌بینه‌وه كه له كه‌مپى ئاواره‌كان به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان ئەنجامدەدرێن لێرەدا وه‌زاره‌تى ناوخۆ له رێگاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان له هه‌موو كه‌مپه‌كاندا بنكه‌یه‌كیان دامه‌زراندووه، بەڵام بۆ ئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كان ده‌ژین مۆبایل تیمیان دامه‌زاندووه كه به‌رده‌وام له كاركردن و به‌دواداچووندان، هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌نته‌رێكى تایبه‌تمه‌ند به پرسه‌كانى ئافره‌تان له هه‌ندێك كه‌مپ به هاوبه‌شى رێكخراوه‌كان و حكومه‌تدا دامه‌زراون".
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە رێكارى هێنانی كرێكارى بیانی بۆ هه‌رێمى كوردستان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان گوتی "به‌پێى ڕێنمایی ژماره ٢ى ساڵى٢٠١٥ كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار ده‌رچووه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كرێكارى بیانى بهێنێت و كاری بۆ دابین بكات كۆمه‌ڵێك پابه‌ندبوونی له‌سه‌ره ده‌بێت بۆ هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ كرێكار پەیڕەویان بکات، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێشێلكارى له ڕێنماییه‌كان بكات ئه‌وا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى به دواداچونى كێشه‌ى كرێكارى بیانی كه له هه‌موو پارێزگاكان هه‌یه و دوو لیژنه‌ى باڵاش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌یه به‌دواداچوون ده‌كرێ و به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا چه‌ندین كۆمپانیا كاریان ڕاگیراوه یاخود خراونه لیستی ره‌شه‌وه له‌سه‌ر پێشێل كردنی مافى كرێكاران".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مرۆڤ تێبینی و سەرنجیان هەبووە دەربارەی مامەڵەکردنی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم بەرامبەر بە ئاوارە و پەنابەران بەتایبەتی لە بواری ئاسایش و رێکخستنی کەمپەکانەوە، هەروەها هاوکاری کردنی باندەکانی بازرگانی بە مرۆڤ بۆ دەستراگەشتن بە کەمپی ئاوارە و پەنابەران. زێباری رایگەیاند ناکرێت تۆمەتی لەم شێوەیە بدرێتە پاڵ هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی هەرێم ئەگەر هیچ بەڵگەیەکیان نەبێت چوونکە لە رابردوودا تۆمەتی هاوشێوە دراوەتە پاڵ هێزەکانی ئاسایش و پاش سەردانی کەمپەکان بۆمان دەرکەوتووە تۆمەتەکان گشتگیر بوون".
لە کۆتایی قسەکانیدا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند "پاش بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە لە رێگای نێتوۆ‌رکی تایبەتی حکومی دەستمان کردووە بە دواداچوون لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان پاشان لە راپۆرتێکی تێر و تەسەل روونکردنەوەی تەواو بڕو دەکەینەوە.
خه ليل بله يى
