سهرۆكوهزیرانی ههرێم و هۆڵهندا كۆدهبنهوه
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی وەزیرانی هۆڵەندا ئەجێندای کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی و مارک رووتە پرسی کۆچبەران، شەڕی دژی داعش و سەقامگیری ناوچەکە و زیادکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو حکومەت بە تایبەت لە کەرتی کشتوکاڵ تاوتوێ دەکەن.
سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی لە دوای سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە و ئامادەبوونی لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆکی تورکیا لە سیستمی نوێی حکومڕانی ئەو وڵاتە دێت.
باسنيوز
