له سیده‌كان سوپای پاسداران هەشت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانی ده‌ستگیر کرد
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند دوێنێ دووذشەممە له كوێستانه‌كانی "خوماری و كێله‌شین" له سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه هەشت هاووڵاتی دەستگیر کراون و 950 سه‌ر مه‌ڕیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان گوتیشی، به‌ره‌به‌یانیی دوێنێ دووشه‌ممه (9-7-2018)، هه‌ریه‌كه له (مامه‌ر خدر نیعمه‌ت، فه‌رهاد مه‌غدید نیعمه‌ت و كه‌ریم دینۆ ئیسماعیل) له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه دەستگیر و دواتریش چه‌ند كه‌سێكی دیكه به‌دوایاندا چوون و 5 كه‌سی دیكه‌ش به‌ناوه‌كانی (عه‌یش خدر نیعمه‌ت، به‌سێ خدر نیعمه‌ت، مه‌غدید نیعمه‌ت، سه‌عید حه‌سه‌ن و باس سمایل) له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه گیراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان گوتیشی، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه ده‌ستگیر كراون ته‌نیا مه‌ڕدار بوون و هه‌موو ساڵێك له وه‌رزی هاویندا بۆ له‌وه‌ڕاندی مه‌ڕ و ماڵاتیان ده‌چنه ئه‌و كوێستانانه .
چەند ڕۆژ لەمەوبەریش چوار شوانی باکووری کوردستان بەناوەکانی "ئادەم دەمر، ڕەشاد سورن، حەبیب سوورەت و بایرام سورن" کە خەڵکی گوندی "گلیشمی" باکووری کوردستان بوون لەلایەن سوپای پاسادارانەوە دەستگیر کراون، هەروەها دەستیان بەسەر ٩٠٠ سەر مەڕ و ماڵاتی ئەو هاووڵاتییانەشدا گرتووە.
باس‌نیوز
