لەم وەرزەی گەرمادا موبەریدە بۆ ئاوارەکان دابین دەکرێت
نزیکەی نۆ مانگ بەسەر ئاوارەبوونی بە هەزاران هاوڵاتی پارێزگای کەرکووک و دەوروبەری تێدەپەڕێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی ئەمرۆ رێکەوتی ٨/٧/٢٠١٨ لە پرۆژەیەکی خێرخوازییدا موبەریدەیان بەسەر ٣٤٦ خێزانی ئاوارەی کەرکووکدا دابەش کرد.
رۆژی ٨/٧/٢٠١٨ لە درێژەی پرۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ناوە و دەرەوەی کەمپەکاندا لە هەرێمی کوردستان، بۆ پێشگیری لە گەرمای زۆری ناو کەمپەکان موبەریدە بۆ ٣٣٧ خێزانی ئاوارەی کەمپی ماملیان لە پارێزگای دهۆک دابین کرا.
payamner -
