کەسێک برایەکی خۆی دەکوژێت
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: ڕۆژی ٢/٧/ ٢٠١٨، ھاوڵاتی "هـ .م.م" لەدایکبووی ١٩٨٨، لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی ئازادی لە شاری سلێمانی بە فیشەک کوژرا.
لەبارەی ئەو رووداوەوە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی بەڵگە و تاوان و کەشف و ھێڵکاری شوێنی رووداوەکە و دەستکەوتنی زانیاری لەبارەی ھۆکاری کوشتنەکەیەوە، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بنکەی پۆلیسی ئازادی توانرا تۆمەتبارەکه لەدایکبووی ١٩٩٠، دەستگیر بکرێت.
دەشڵێت: تۆمەتبار بە دەمانچە براکەی خۆیی کوشتووە و لەکاتی رووداوەکەدا ھەڵاتووە، لە ئێستاشدا تۆمەتبار لە بەردەم دادوەر دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عیراقی بەندە.
payamner -
