بەڵێننامە بە بەنزینخانەکانی دوکان پڕ دەکرێتەوە
شاهۆ عوسمان، قایمقامی شارۆچكه‌ى دوكان، ڕايگه‌یاند: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ خاوه‌ن به‌نزینخانه‌كانی ناو شارۆچكه‌ى دوكان و ده‌وروبه‌رى كۆبوینهتهوهو پێمان ڕاگه‌یاندوون، كه باشترین جۆری سووته‌مه‌نی بهێن و خزمه‌تی سنووره‌كه و شۆفێران بكه‌ن“.
قایمقامی شارۆچكه‌ى دوكان، ئەوەشی خستە روو، كه بڕیاریانداوه كه له ئه‌مڕۆوه به‌دواوه ده‌بێت به‌نزیخانه‌كان یه‌ك جۆر به‌نزینى جۆرى نۆرماڵ بكڕن و بیفرۆشن، نرخی ده‌ره‌وه‌ی به‌نزینخانه و سه‌ر عه‌داد یه‌ك نرخ بێت.
ئاشكراشى كرد، کە به‌ڵێننامه‌یان به خاوه‌ن به‌نزیخانه‌كان پڕكردووه‌ته‌وه كه له‌مه‌و دوا هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك پابه‌ندی ڕێنمایى و مه‌رجه‌كان نه‌بێت و به‌نزینه‌كه‌ى له پشكنین ده‌رنه‌چێت، جگه له ڕێكاری یاسایی، ناوه‌كه‌شى ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
باسنيوز
