سۆران .. به‌هۆى نه‌بوونى مه‌رجى ته‌ندروستى سه‌ربڕخانه‌ى ئاژه‌ڵان داخرا

 سۆران .. به‌هۆى نه‌بوونى مه‌رجى ته‌ندروستى سه‌ربڕخانه‌ى ئاژه‌ڵان داخرا
قایمقامی سۆران، ئاماژە بەوە دەدات، کە به‌هۆى نه‌بوونى رێنمایى ته‌ندروستى، ‌‌‌سه‌ربڕخانه‌ى ئاژه‌ڵان له‌شارى سۆران بۆ چه‌ند رۆژێك داخرا.

كرمانج عیزه‌ت، قائیمقامى سۆران، رايگه‌یاند: ”له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستیى هاووڵاتییان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9/7/2018 له‌لایه‌ن لێژنه‌كانى ئابوورى و ته‌ندروستى، سه‌ربڕخانه‌ى ئاژه‌ڵان له‌شارى سۆران، بۆ ماووه‌ى دوو رۆژ داخرا، واته‌ تا ئه‌و كاته‌ى رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و شوێنه‌كه‌ به‌ پاك و خاوێنى راده‌گرن، ئینجا ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌توانرێت ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌ سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵه‌كان له‌و سه‌ربڕخانه‌یه‌".

قائیمقامى سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە له‌مه‌ودوا چاودێرى زیاتر ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌و سه‌ربڕخانه‌یه‌، به‌تایبه‌ت له‌ رووى جێبه‌جێكردنى مه‌رجه‌كانى ته‌ندروستی، شێوازى سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵه‌كان و پاككردنه‌وه‌ى پاشماوه‌كان و ناردنه‌ بازاڕى گۆشته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست.








باسنيوز
Top